پەرلەمانى عێراق یاسای قەرەبووکردنەوەى ژن و کچانى ئێزیدی پەسندکرد

(0) / اجتماعی


Mar 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەكی تایبەت بە قەربووکردنەوەى ژن و كچە ئێزیدییە رزگاربووەكانی دەستی داعشی پەسەندكرد کە زەوی یان شوقەیان پێدەدرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی ئەو یاسایەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندی كردووە، هەموو ئەو ئافرەتە ئێزیدییانەی ڕزگاربووی دەستی داعش قەرەبوو دەكرێنەوە و موچەیەكیان بۆ دەبڕدرێتەوە.

لە یاسا پەیەندكراوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووە، ئافرەتانی رزگابووی دەستی داعش، پارچە زەوییەك یان یەكەیەكی نیشتەجێبونیان پێدەدرێت، دەبێت ناوچەكانیان ئاوەدانبكرێتەوە.

پێشتر ئەم پرۆژەیە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە پێشكەشی پەرلەمان كراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانى دەستى داعش.

لەوبارەیەوە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا نوسیویەتى"‏په‌سه‌ندکردنی یاسای رزگاربووانی ئێزیدی ده‌ستی داعش له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هاوکاریە بۆ ساڕێژی زامی قوڵی پاکیزه‌کانی شه‌نگال".

ئاماژەی بەوەشکردوە، یاساکە له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی کۆمار پێشکه‌ش هه‌وڵێکه‌ بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری وسزادانی تاوانبارانی داعش و ڕزگارگردنی ڕفێنراوەکان.

شنگال کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە پێکهاتەی ئێزیدین، لە ئابی 2014 روبەڕوی هێرشی داعش بونەوە، هەزاران هاوڵاتی ئێزیدی کوژران و رفێنران، شارەکە بوو بە وێرانە، تا لە تشرینی دووەمی 2015 کۆنترۆڵکرایەوە.