ڕۆحانی: تاکە ڕێگای مانەوەی بەرجام لابردنی سەرجەم گەمارۆکانی ئەمەریکا دژی ئێرانە

(0) / جهان


Mar 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی سەرک کۆماری فەڕانسە جەختی کرد کە تاکە ڕێگای مانەوەی بەرجام لابردنی سەرجەم گەمارۆکانی ئەمەریکا دژی ئێرانە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆک کۆمای فەڕەنسا وتی بابەتی بەرجام جێ باس و دانوستان نییە و تاکە ڕێگای مانەوە و زیندوو کردنەوەی بەرجام، لابردنی سەرجەم گەمارۆکانی ئەمەریکا دژی ئێرانە.

وتیشی کە ئێران بەرپرسیارەتییەکانی خۆی لە بەرجام بە هۆی چوونەدەرەوەی ئەمەریکا، کەم کردەوە و لە لایەکی ترەوە سێ وڵاتی ئەورووپایی نەیانتوانی ئەرکی خۆیان لە بەرجام جێبەجێ بکەن.

جەختیشی کرد کە پێوەندییەکانی نێوان ئێران و فەڕانسە  دەتوانێت بۆ ئاستی هاوکاری دوو لایەنە و جیهانی پەرەی پێدرێت.