هێرش کرایە سەر هێزی ئەندازیاری سوپای پاسدارانی ئێران

(0) / جهان


Mar 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند لە ناوچەی سەراوان هێرش کراوەتە سەر هێزی ئەندازیاری سوپا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە بەیاننامەی  سوپای پاسدارانی ئێران هاتووە کە هێزەکانی ئەندازیاری سوپا کە بە ئامانجی خزمەت کردنی ناوچەی بەم پشتی  سەراوان و ڕاکێشانی جادە لەوێ بوون کەوتوونەتە بەر هێرشی ترسنۆکانەی تاقمی تیرۆریستی.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە لر ئرنجامی ئەم هێرشە یەک هێزی ئەندازیاری سوپا بریندار بووە و یەکێکی دیەشیان بێ سەرو شوێنە.