هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئەنبار کرانە ئامانجی هێرشى موشەکى
(0)
بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار هێرشى موشەکى کرایە سەر و ژمارەیەک سەربزای ئەمەریکی لەم هێرشە بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار کە شوێنی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمەریکایە، کرایە ئامانج.
لەم هێرشە 10 موشەکى کاتیۆشا ئاراستەی عەین ئەسەد کرا.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند ژمارەیەک سەربازی ئەمەریکا لەم هێرشە بریندار بوون و بە کۆپتەرێکی ئیسپانیایی گوازرانەوە بۆ دەرەوەی بنکەکە.
تێبينيێك بنێرە: