گەرمیان: کۆبونەوەیەک سەبارەت بەکێشەوگرفتی مەرزی پەروێزخان ئەنجامدرا

(0) / جهان


Mar 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆبوونەوەیەک لە ئیدارەی لەبارەی گەشەكردنی مەرزی پەرویز خان و باشتر بەڕێوەچوونی، ئەنجا، درا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ (3ی ئازار) بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومركی گەرمیان و بەرپرسی فەرمانگەكانی ناو كۆمەڵگەی دەروازەی پەروێزخان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ كەموكورتی و گرفتەكانی نێو مەرزەكە كۆبوەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، مەرزی پەروێزخان مەرزێگی گرنگ و پر جموجۆڵی بازرگانییە، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان بە گرنگییەوە لێ دەڕوانین و هەمیشە هاوكار و هەماهەنگ بووین لە پێناو گەشەكردنی مەرزەكە و باشتر بەڕێوەچوونی.

ووتیشی، لەماوەی رابردوودا چەندین داوا و داخوازی لەلایەن گەشتیاران و شۆفێرانەوە هێنراونەتە ئیدارەی گەرمیان، بۆ چارەسەری ئەو كێشە و گرفتانە ئیدارەی گەرمیان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بەدواداچوونی بۆ ئەو كێشە و گرفتانە كردووە و كاری لەسەر چارەسەركردنیان كردووە.

دواتر یاسین واحد بەڕیوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئێمە ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی وەزاریی دارایی و بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان و پشتیوانی کردنی ئیدارەکە، هاتوینەتە ئیدارەی گەرمیان.

وتیشی:بەڕەچاوکردنی تایبەتمەندی ناوچەی گەرمیان وەک ناوچەیەکی قوربانیدەر،خزمەتکردنی بەئەرکی خۆمان ئەزانین،بەدڵنیایەوە کار بۆ تەواوکردنی ماستەرپلانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان و تەواوکردن و زیادکردنی خزمەتگوزارییەکانی ناو کۆمەڵگەی دەروازەکە ئەکەین.

دوابەدوای ئەوەش، بەرپرسی فەرمانگەكانی ناو مەرزی پەروێزخان سەرنج و تێبینی و كەموكورتیەكانی نێو مەرزەكەیان خستەڕوو و داوایانكرد لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانیان چارەسەر بكرێن.

کامەران کەریم