کوژرانی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر  عەین ئەسەد

(0) / جهان


Mar 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

کەناڵی ئەلمەیادین لە هەواڵێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند کە یەکێک لە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هێرشە مووشەکییەکانی چەند کاتژمێر ڕابردووی  عەین ئەسەد کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردووەتەوە کە بەڵێندەرێکی ئەمریکی لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەمڕۆی بنکەی  عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کوژراوە.بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان زۆربەی مووشەکەکان ئامانجەکەی خۆیانیان لە بنکەکە پێکاوە.

هاوکات سابرین نیوز هەواڵی کوژرانی چەندین کەسی سەربازیی ئەمریکی ڕاگەیاند.

ئەم ماڵپەڕە هەواڵییە ڕایگەیاند کە سێ سەربازی ئەمریکی کە یەکێکیان ئەفسەر بووە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کوژراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەربازەکان لەنێو بێدەنگی ئەمریکا و ڕاگەیاندنی مردنێک بەهۆی جەڵتەی دڵ، بە فڕۆکەی سەر بە یەکەی ۳۸۶، لە بنکەی "علی السالم" کوێت گواستراونەتەوە بۆ بنکەی فرانکفۆرتی ئەڵمانیا.