فڕۆکەخانەى هەولێر: گەشتیاران دوای گەرانەوەیان لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان کەرەنتین دەکرێن

(0) / اجتماعی


Mar 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

 فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر رایگەیاند، بە ئامانجی ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، گەشتیاران دوای گەرانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان کەرەنتین بکەن

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فڕۆکەخانەکە لەرونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە (1) ی سالی 2021 دا نەهاتووە لەبارەى کەرەنتیکردنى گەشتیارانەوە

دەقى رونکردنەوەکە:

ڕوونکردنەوە و ئاگادارکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر

دوای بڵاوبوونەوەی هەوالی بە کەرەنتین کردنی گەشتیارانی هاتوو بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان لە چەند کەنالێکی راگەیاندندا

ئاگاداری گشت هاولاتیان و گەشتیارانی بەڕێز دەکەینەوە کەوا هیچ گۆرانکارییەک بەسەر ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە (1) ی سالی 2021 دا نەهاتووە، بەڵکو گەشتیاران دوای گەرانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان کەرەنتین بکەن بۆ ئەو ماوەیەی کە لە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دا هاتووە