سێ ئەفسەرى پارتی له‌سلێمانى لە هێرش کردنە سەر غالب محه‌مه‌د تێوەگلاون
(0)
ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند کە سێ ئەفسەرى پارتی له‌سلێمانى لە هێرش کردنە سەر غالب محه‌مه‌د تێوەگلاون و ئێستا ئاسایشی سلێمانی دەستگیری کردوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق زانیارى گرنگ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ى د.غالب ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هێزه ئه‌منیه‌كانى سلێمانى سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه پله‌ى سه‌ربازیی باڵایان هه‌یه"، ده‌شڵێت:"پارتى له‌ڕێگه‌ى به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌ناو حكومه‌ت فشارى ده‌ستپێكردوه بۆ ئازادكردنى ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیركراون".
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكرد، "هێزه ئه‌منیه‌كانى سلێمانى ئه‌وه‌یان بۆ ڕونبۆته‌وه له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا ئه‌وكه‌سه‌ى هێرشیكردۆته‌سه‌ر د.غالب محه‌مه‌د به‌ته‌نها نه‌بوه، به‌ڵكو گروپێكن كه هاوكاریان كردوه چ له‌بردنى بۆ شوێنه‌كه‌و چ له‌ده‌ستنیشانكردنى ماڵه‌كه‌یی‌و چ له‌گواستنه‌وه‌شیدا".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "دواى گه‌یشتنه ئه‌نجامى هێزه ئه‌منیه‌كانى سلێمانى، سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه هه‌رسێكیان پله‌ى سه‌ربازیان هه‌یه (ملازم‌و نه‌قیب‌و عه‌قید)و ئه‌ندامى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن‌و كه‌سانى ئه‌منین".
باسى له‌وه‌شكرد، "ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تى هاوكاریكردن‌و ده‌ربازكردنى تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ده‌ستگیركراون لاى هێزه ئه‌منیه‌كانى سلێمانى، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى ئێمه‌ش، ئه‌وانه نكوڵیان نه‌كردوه له‌هاوكاریكردنى تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ڕوداوه‌كه".
به‌وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، "هه‌وڵێكى چڕ‌و پڕ هه‌یه له‌هه‌ولێره‌وه كه فشار له‌سه‌ر به‌رپرسانى باڵاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كه‌ن له‌ناو حكومه‌تى هه‌رێمدا بۆ ئازادكردنى ئه‌و سێ كه‌سه، له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتى به‌نیازى كاردانه‌وه‌ى نا عه‌قڵانیه".
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین لەدیدارێکى کەناڵى عێراقیەى سەر بەحکومەتى عێراق ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه ڕونبۆته‌وه ئه‌وه‌یه هێزێك له‌هه‌رێمى كوردستان كه پارتیه ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌بڵێت كه به‌ڵێ من له‌پشتى ئه‌و ڕوداوه‌وه‌م، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ین یه‌كێتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چێته ژێر بارى ئه‌و فشاره‌وه، هه‌ر به‌رپرسێكى یه‌كێتیش بژێته ژێر ئه‌و باره‌وه وه‌كو پارتى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، چونكه غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌و نابێت یارى به‌م كه‌یسه‌وه بكرێت".
زانیاریه‌كى دیكه‌شى ئاشكراكرد‌و وتى:"به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌شى له‌به‌رده‌ستى ئێمه‌دان، كه‌سى هێرشكار به‌ره‌و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى هه‌ڵاتوه، به‌بێ هیچ ئه‌ملاولایه‌كیش ده‌بێت له‌هه‌ر كوێیه‌كه ڕاده‌ست بكرێته‌وه".
تێبينيێك بنێرە: