تاران: دەرکردنی بڕیارنامە لە دژی ئێران لە لایەن ئەنجومەنی دادوەرانەوە هیچ ئەنجامێکی نابێت

(0) / جهان


Mar 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەرکردنی بڕیارنامەی له دژی ئێران لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرانی بە بێ سوود زانی و وتی: دەرکردنی ئەم بڕیارنامەیە کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر دانووستاندنەکان لە بەرجام و چۆنییەتی تێڕوانین و هاوکاری ئێران لەگەڵ ئاژانسدا دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە مەحمود واعزی ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا لە وەڵامی پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە بڕیارنامە لە دژی ئێران و دانیشتنی ئەنجومەنی دادوەرانە، وتی: نەخێر ئەم دانیشتنە لەمەڕ دانیشتنی ئەنجومەنی دادوەراندا نیە.

ناوبراو سەبارەت بە دەرکردنی بڕیارنامە لە دژی ئێران لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرانی ئاژانسەوە وتی: ئەو بڕیارنامەیەی کە لەم چەند ڕۆژی ڕابردووەدا بە قسەی خۆیان چەندین چاکسازیان تێدا کردووە، بەبڕوای ئێمە هەڵوێستێکی بێ ئەنجامە و کاریگەری نەرێنی لەسەر دانووستاندنەکان لە بەرجام و چۆنییەتی تێڕوانین و هاوکاری ئێران لەگەڵ ئاژانسدا دەبێت. ئەمە هەڵوێستێکی دۆستانە نیە و تاوەکوو درەنگ نەبووە دەبێت ڕاست بکرێتەوە.