سێ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا مردن

(0) / اجتماعی


Mar 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەپێی راگەیەندراوی ئەمڕۆ(چوارشەممە)ی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەی توشبون و مردن بە كۆرۆنا هەڵكشاوە، بەشێوەیەك لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 237 توشبوی نوێ تۆماركراون و سێ توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج هەزارو 229 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی كە لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، بەشێوەیەك 237 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 174 توشبوش چاكبونەتەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ توشبوی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەست نەداوە كە دوانیان لە هەولێر و ئەویدیكەیان لە دهۆك بوە.