لاهور شێخ جه‌نگى: حکومەتی هەرێم داوای ئازادکردنی سێ تۆمەتباری هێرش کردنە سەر غالب محەمەد دەکات

(0) / جهان


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  لەسەر كه‌یسى هێرشکردنە سەر غالب محەمەد هاتە دەنگ و ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێم داوای ئازادکردنی سێ تۆمەتباری هێرشەکە دەکات

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كردوه‌ ده‌ڵێت،" دەستیان داوەتە کاروباری دادگا بۆ ئەوەی ئەو سێ کەسە ئازاد بکرێن و کەیسەکە دیزە بە دەرخونە بکرێت، بۆیە سەرۆکی حکومەت لێرەوە پێت دەڵێم تۆ بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە ئەگینا ئەمەت قبوڵ نەدەکرد.

 هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى له‌ درێژه‌ى په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێت:" هەر ئەو حکومەتەی کە لە کەیسی دەستگیرکردنی (٥) چالاکوانەکەی بادینان داوای لە هەموو لایەنەکان دەکرد کە دەستوەردان لە کاروباری دادگا نەکەن، کەچی هەمان حکومەت بە ئاشکرا و بە هەڕەشەکردن داوای ئازادکردنی (٣) ئەفسەری دەزگایەکی هەواڵگریی هەرێم دەکات کە لەسەر کەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیر کراون.