جوتیار عادل: مەسرور بارزانی پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

(0) / جهان


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:
وتە بێژی حکوم،ەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوابەدوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی. حکومەتی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی داوای ئازاد کردنی سێ تۆمەتباری هێرش کردنە سەر غالب محمەمەد دەکات، جوتیار عادل لە ڕاگەیةدراوێکدا، جەختی کرد کە سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات.
هەروەها جەخت دەکاتەوە کە هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت، لەوانە کەیسی  تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی. داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.