سەرهەڵدانی هێزی پەهپادی سوپا لە لووتکەی گەمارۆکان

(0) / جهان


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمیر سەرلەشکر موسەوی فەرماندەی گشتی سوپای ئێران وتی: هێزی پەهپادی سوپا لە لووتکەی گەمارۆکان سەری هەڵدا؛ واتە لە هەلومەرجی زۆر دژواری گەمارۆکان و گوشاری زۆردا، هێزێکی وەک هێزی پەهپادی سەریهەڵدا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەرماندەی گشتی سوپا به ئاماژە کردن بە توانایی کەم وێنەی پەهپادی سوپا وتی: هێزی پەهپادی سوپا لە لووتکەی گەمارۆکان سەری هەڵدا؛ واتە لە هەلومەرجێکی زۆر دژواری گەمارۆ و گوشاردا، هێزێکی وەک هێزی پەهپادی سوپا سەریهەڵدا؛ کە شارەزایان نابێت بناغەی سەرهەڵدانی ئەم هێزە لە ژمارەکانی بوودجە ببیننەوە؛ ئەم هێزە لە ئیرادە و بتەوی خێزانە کەم وێنەکانی سوپا و پیادەکردنی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و مەعنەوییەت سەرچاوەی گرتووە.

ناوبراو ئاماژەیشی بەوە کرد: کەشتی فڕۆکەهەڵگری مەکران و فڕۆکەی شەڕکەری خۆماڵی کەوسەر و سیستەمە ڕاداری و بەرگرییەکان و ئامێر و پێداویستییەکانی شەڕی زەمینی، هەمووی لە ئەم دژوارییە و گوشاری گەمارۆکانەوە بەدەست هاتووە.