ئێران: تاکە ڕێگای پێش خستنی بەرجام نەهێشتنی گەمارۆ نایاساییەکانە لەلایەن ئەمریکاوە

(0) / جهان


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:
جێگری سیاسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران تاکە ڕێگای پێش خستنی بەرجامی لە نەهێشتنی گەمارۆ نایاساییەکان لەلایەن ئەمریکاوە زانی و وتی: چاوەڕوانی ئەوە دەکەین لایەنەکانی دیکە لە ئەو دەرفەتەی کە ماوەتەوە بۆ دیپلۆماسی بەباشی سوود وەرگرن و خۆیان بەدوور بگرن‌ لە هەر هەنگاوێک کە دەبێتە هۆی ئاڵۆزتر کردنی دۆخەکە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، "سەید عەباس عێراقچی" جێگری سیاسی وەزارەتی کاروباری ئێران و سەمیستۆکلیس دەمیریس" سکرتێری گشتی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان وتووێژییان لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ‌‌پەیوەست به بەرجام و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان کرد.

جێگری سیاسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای نکۆڵی نەکردنی گرنگی پاراستنی بەرجام وەکوو دەسکەوتێکی سەردەمییانە، گەڕانەوەی بێ مەرجی ئەمریکا بۆ بەرجام و هەڵوەشاندنەوەی بەتەواوێتی گەمارۆکانی بە مەرجی سەرەکی بۆ پابەند بوونی بەتەواوێتی بەڵێنەکانی بەرجامی کۆماری ئیسلامی ئێرانی زانی و جەختی لەوە کردەوە کە: هەنگاوی ئێران لە کەمکردنەوەی پابەندییە ناوەکییەکانی خۆی بەپێی مادەکانی بەرجام بووە و لە کاردانەوەی نەبردنەسەری بەڵێنەکانی ئەمریکا و ئەورووپا ڕوویداوە.

ناوبراو وتی ڕاگەیاندنی پابەندییەکانی سێ وڵاتی فەرەنسا و ئینگلیز و ئەڵمانیا بەس نیە و هەروەها وتیشی: دان بەخۆدا گرتنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی

چوار ساڵی ڕابردوودا گرنگترین فاکتەری پاراستنی بەرجام بووە.