هەرێم بە فەرمی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای پەسەندکرد

(0) / اجتماعی


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەڕاگەیەنراوێکداوەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت؛ دوای دەرچونی بڕوانامەی شیکاری و رێگەپێدانی بەکارهێنان و سەلامەتی، بە فەرمی بڕیاری بەکارهێنان و دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەرێم پەسەندکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بە فەرمی بڕیاری دابەشکردن و  پێدان و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای دا کە لەلایەن سەنتەرەکانی وەرگرتنی پێکوتە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە ئەمڕۆوە دەتواندرێت بەکاربهێنرێت وەکو قۆناغی یەکەم بۆ کوتانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی هێڵی پێشەوە لە نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەپێی رێنمایی و پلانی نیشتمانی داڕێژراو.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڤاکسینی جۆری سینۆفاڕم (Sinopharm)ی چینی کە بەشێوەی بەخشین لەلایەن کۆماری چین بە بڕی پێنج هەزار ژەم بۆ هەرێمی کوردستان دابینکراوە، دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بەپێی نوسراوی وەزارەتی تەندروستی پاڵپشت بە پلانی نیشتمانی و رێکارەکانی دەستنیشانکراو.

 

کامەران کەریم