مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕوون کردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

(0) / اجتماعی


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەڕاگەیەنراوێکی کەوێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردراوە ، ڕونکردنەوەی دا لە سەر بەرنامەیەکی کوردستان 24 کە لەو مەرزە تۆمار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە راگەیەینراوەکەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ هاتووە:  ڕۆژی دووشەمە ڕێککەوتی ٢٠٢١/٣/١ ستافێکی ڕاگەیاندن لەدەزگای میدیایی کوردستان ٢٤ بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە و داواکردنی مۆڵەتێک لەئێمە لەهەولێرەوە بەڕێکەوتبوون بۆ تۆمارکردنی بەرنامەیەک.

هەرچەندە دەبوو پێشتر داوای ڕێگەپێدانیان لەبەڕێز سەرپەرشتیار کردبا وەک عورفێکی میدیایی کەچی سەرەڕای ئەوەش بەڕێزیان مۆڵەتی پێدان کاری خۆیان بکەن (وەک لە پەیوەندیە تەلەفۆنی یەکەیان لەگەڵ بەڕێز سەرپەرشتیار لەناو بەرنامەکەیاندا دەردەکەوێ ) کەسانی تایبەتمەند لەناو دەروازەی باشماخ بدوێنن ، بەداخەوە دەرکەوت کە نەک هەر بەبێ ئاگاداری ئێمە هاتبوون بەڵکو  پێشتر بەشێک لەبەرنامەکەشیان ڕیکۆردکردبوو لەگەڵ ئەوەشدا بەفەرمانی بەڕێزیان ئێمە لە ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان (کە کارمەندی مەدەنین نەک ئاسایش وەک ئەوەی لە بەرنامەکەیدا ئاماژەی پێداوە) ڕاسپێردراین کەهاوکاری یان بکەین ، لێ مەخابن دیاربوو وایان پێ باشتربوو کە بەوشێوەیە بگەڕێنەوە و ڕێگەپێدانەکەی ئێمەیان قبوڵنەکرد.

ئەوەش  خراوەتەڕوو ، لێرەوە بیر ستافی ئەو بەرنامەیە دەهێنینەوە کە هەمان کات ستافێکی دیکەی خۆیان لەناو دەروازەی باشماخ بوون بۆ کارێکی دیکە و بەرنامەیەکی دیکە و ئاگاداربوون ، هەموولایەکیش دڵنیادەکەینەوە نەک هەر ڕێگرنەبووین لە کاری هیچ میدیا و میدیاکارێک بەڵکو خودی ڕاگەیاندنەکان و پەیامنێر و ستافەکانیان بەبێ جیاوازی گەواهی ئەوە دەدەن بۆ بەڕێز سەرپەرشتیار و بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان چەندە هاوکاریان بووین و دەبین و  بەڵام هەمووانیش دەبێ ئاگاداری ئیتیک و عورفی کاری ڕۆژنامەوانی خۆیان بن و لەو چوارچێوەیەشدا ئێمە هیچ کەمتەرخەمی یەکمان نەبووە و نابێت.

 

کامەران کەریم