رۆحانی: ئەمڕۆ نۆرەی ۱+۵ ە کە بە ئەرکی خۆی هەستێت

(0) / جهان


Apr 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند:  ئەمڕۆ نۆرەی ۱+۵ ە کە لەم هەلومەرجەدا لە ئاستی بەرجام هەستن بە ئەرکی خۆیان و ئەوەش بزانن کە هەر ڕۆژێک دواکەوتن لە زیانی ئەواندایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەسەن ڕۆحانی لە دانیشتنێکی ئابووریدا وتیشی: هەموو ئەوانەی کە ئەمڕۆ لە جیهاندا دەڵێن بەرجام گرنگترین ڕێککەوتنی سیاسییە و هەمووان شانازی پێوە دەکەن، با بزانن کە باری قورسی ئەم بەرجامە لەسەر شانی گەلی ئێراندا بووە.
ناوبراو ئاشکرای کرد: ئەوانەی کە ئەمڕۆ دەڵێن سەرەتا ئەمریکا دەست پێبکات یان ئێران دەست پێبکات، سەرنج بە ئەم خاڵە بدەن کە ئێران یەک ساڵ بەتەنیایی باری بەرجامی لەسەر شانی خۆی ڕاگرت. لە دوو ساڵی دواتریش زۆربەی باری بەرجام لەسەر شانی ئێمە بوو.
رۆحانی هەروەها وتیشی: ئەمڕۆ نۆرەی ۱+۵ ە کە لەم هەلومەرجەدا لە ئاستی بەرجام بە ئەرکی خۆیان هەستن و ئەوەش بزانن کە هەر ڕۆژێک دواکەوتن لە زیانی ئەواندایە و هەر ڕۆژێک زووتر لە بەرانبەر یاسا و ڕێکار و بڕیارنامەی ۲۲۳۱ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەریان نەوی بکەن و لە ئاست گەورەیی گەلی ئێران خۆیان بە زل نەزانن ئەوا بەسوودی ئەوان و هەموو جیهان دەبێت.