نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دینار دۆلار دراو


Jul 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی تەموزی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی زیاتر دابەزی. 
 
پەیامنێری زایەڵە  لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
 
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.
 
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینار.
 
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٣ هەزار و ٥٠٠ دینار.
 
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
 
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٥٦ لیرەیە.
 
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٩٦٦ دینارە