داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 17 ملیار دینارە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی داهات


Jul 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 29ی 6 تا 5ی 7ی 2024، 17 ملیارو 80 ملیۆن و 814 هەزار دینارە.
 
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 13 ملیارو 459 ملیۆن و 775 هەزار دیناری واتە 79%ی نەختینەیەو هەروەها 3 ملیارو 621 ملیۆن و 39 هەزار دیناری واتە 21%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.