پەرلەمانتارێک: دوای چوار جار فەرمانی هەرێمی تا ئێستا کاتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دیارنیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان هەڵبژاردن دارا سێکانیانی


Jun 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: دوای  ٣٣ساڵ لە ئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، پێنج  خولی پەڕلەمان و نۆ  کابینەی حکومەتی یەک لە دوای یەک تا ئێستا کاتی هەڵبژاردنی خولی  شەشەمی   پەڕلەمان دیار نیە، تائێستا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕلەمانی کوردستان چوار  جار فەرمانی هەرێمی و چوار جار بەروار دیاریکراوە بەڵام بە هۆی ئامادەنەبوونی ئەو لایەنانەی کە ماوەی  ٣٢  ساڵە حوکمڕانن پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام نەدرا.

ناوبراو وتیشی: ئەوەی مایەی لە سەر وەستانە ئەو لایەنانەی لەمپەر و گرفت و کێشەیان بۆهەڵبژاردن و باڵاترین دەزگای یاسادانان و چاودێریان  دروستکرد کە پەڕلەمانی هەرێمی کوردستانە وە وڵاتیان بەم ڕۆژەگەیاند ئەو لایەنانەن کە تەواوی داهات و هێز حکومەتی ئەم وڵاتەیان لەبەردەستدایە بۆ بەر ژەوەندی حیزبی خۆیانیان بە کارهێناوە.

کامەران کەریم