خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان


Jun 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
  زایەڵە ـ ڕۆژی دووشەممە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بڕی ( ٤١٩,١٩٠ ) چوارسەدو نۆزدە ملیارو سەدو نەوەد ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.               

ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٤/٦/١١، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت.                       
تێبینی؛ خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، هەر کات تەمویلەکانیان گەیشتە دەست وەزارەتی دارایی و ئابوری ، دەست بەجێ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.                                                  
کامەران کەریم