مەسعود بارزانی بە پێشوازیی وەزیری دەرەوە گەیشتە بەغدا

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی فوئاد حسێن


Jul 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دواجار پاش 6 ساڵ مەسعود بارزانی لە فرۆکەخانەی بەغدا دابەزی و لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە پێشوازی لێکرا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-07-2024، مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراقەوە پێشوازی لێ کرا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، بارزانی لە شاری بەغدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق دەکات و دیداری لەگەڵ سەرکردە سیاسیەکان دەبێت.

یەکەم کۆبوونەوەی بارزانی لە بەغدا، کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ دەبێت، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. داوتر کاتژمێر 02:00 لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆ دەبێتەوە.