پاداشتی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە 4000 خانەنشین خەرجکرا

(0) / / عراق / زایەڵە خانەنشین پاداشتی کۆتایی


Jul 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، پاداشتی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە 4000 خانەنشین خەرجکرا کە لەگەڵ چوونە ناو مانگی تەمووزی ئەمساڵدا خانەنشین بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی دەستەکەیان ئەوەیە لە زووترین کاتی بەردەستەدا خانەشینان کاتێک لە ئەرک و خزمەتەوە خانەنشین دەبن، پاداشتەکانیان وەربگرن و 48 کاتژمێر تێپەڕنەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەی ئەو کەسانە 4711 خانەنشین بووە کە پاداشتی خزمەتیان بۆ تەرخانکراوە و ئاگاداری نامەیان بۆ چووە بۆ ئەوەی بچنە بانکەکان یاخود ئامێرەکانی وەرگرتنی پارە بۆ وەرگرتنی پاداشتەکانیان.