پێدانی کارەبای گوندەکان له هەڵەبجە گۆڕانکاری بەسەرداهات
(0) /
زایەڵە - سەعید سەید قادر بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند،لەسەر داوای موختار و زۆربەی گوندنشینە خۆشەویستەکان و بەمەبەستی پێدانی کاتی گونجاو بۆ ئاودانی بەروبومە کشتوکاڵیەکان، پێدانی کارەبای گوندەکان گۆڕانکاری بەسەرداهات و لە کاتژمێر (٤)ی پاشنیوەڕۆ کارەبایان پێدەدرێت تاکاتژمێر (٦)ی بەیانی وە هەندێ جار تا (٧)ی بەیانی ، هەوڵ دەدەین بە پشتیوانی خوای گەورە بتوانین جگە لەو کاتانەش هەندێ جاری تریش کارەبایان بۆ دابین بکەین.
وتیشی، هیوادارم جێگەی ڕەزامەندیان بێت و سودی لێ وەربگرین بۆ ئاودێری پشت بەخوای گەورە هەمیشە پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردوستان دەبین بەتایبەت گوندنشینە خۆشەویستەکانمان .
کامەران کەریم
وتیشی، هیوادارم جێگەی ڕەزامەندیان بێت و سودی لێ وەربگرین بۆ ئاودێری پشت بەخوای گەورە هەمیشە پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردوستان دەبین بەتایبەت گوندنشینە خۆشەویستەکانمان .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: