گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و هه‌ولێر و ئێران دەستیپێکردەوە
(0)
دوای زیاتر له ساڵێك له راگرتنی گه‌شته‌كان، یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی و تاران دەستیپێکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تاهیر عەبدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەستیانپێکردووەتەوە و كاتژمێر 11ی شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە فڕۆکەیەکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە.
هاوکات ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر سەبارەت بە گه‌شته‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئێران وتی: رەزامەندی لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تاران دراوە و ئێستا هاتوچۆ ئاسایی بووەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: