٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لەهەڵەبجە تۆمار کرا
(0)
٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لەهەڵەبجە تۆمار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ،بەگوێرەی راگەیەنراوی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢١/٥/٢ی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنای لە٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەهەڵەبجە ٢٣٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراوە، لەو ژمارەیە ٨ حاڵەتیان وەک توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون.
بەتۆمارکردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ ٣٤٦٩ کەس بەرزبوویەوە، ئەمەش لەکۆی ئەو پشکنینانەیە کە تا ئێستا لەشارەکە ئەنجامدراون و ژمارەیان ١٢١٩٤ پشکنینە و تائێستا ٣٠٨٩ تووشبوویان چاکبوونەتەوە، لەئێستادا ٢٣٥ تووشبوویان لەژێر چارەسەردایە.
لەسەرەتای هاتنی کۆرۆناوە تائێستا ١٤٥ تووشبووی کۆرۆنا لەهەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: