ئەمڕۆ لە کەلار مووچەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت
(0)
پەروەردەی کەلار ئاشکرایکرد ،ئەمڕۆ دوو شەممە دەست دەکرێت بەخەرج کردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پەروەردەی کەلار ڕایگەیاند، ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەکەینەوەئەمرۆ دوو شەممە ڕێکەوتی 3ـ5ـ2021 کاتژمێری (۱۲) ی نیوەڕۆ سەردانی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی مانگی 12ـ2020 وانەبێژان.
ئەمڕۆ دووشەممە و سێ شەممە 3و4ـ5ـ2021 تەنها پارەی مامۆستایانی سەنتەری شاری کەلار و سەنتەری ناحییەی ڕزگاری دابەش ئەکرێت.
باس لەوەشکراوە ، ڕۆژی چوار شەممە 5ـ5ـ2021 پارەی مامۆستایانی گوندەکان دابەش ئەکرێت. پێویستە وانەبێژ خۆی ئامادەبێت و ناسنامە کەسی پێبێت.لەکاتی سەردانی کردنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە ڕێکارەکانی تەندروستی ڕەچاو بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: