ڕێژەی بەرچاوی پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان

(0) / جهان


May 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

تەنها لەچوار مانگدا 49 پێشێلکاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لەهەرێم ئەنجامدراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی کردن لە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەنوسی  ئاماری چوار مانگی ئەمساڵی پێشێلکاریی بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ئامارەکە لە سەرەتای ساڵی 2021 تا 2021 /4/30لەهەرێمی کوردستان 49 پێشلکاری بەرامبەر بە 36 ڕۆژنامەنوس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو جۆری پێشێلکارییەکان 23 ڕێگری لەکاری ڕووماڵکردن 15 پێشێلکاریی و هەڕەشە و سوکایەتی 6 زەوتکردنی کەلوپەلی ڕۆژنامەنوسان 5 دەستبەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا.
بەپێی ئامارەکەی میترۆ بەراورد بە ساڵی 2020 لەماوەی چوارمانگدا 88 دەستگیرکردن و هەڕەشەکردن و ڕێگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان هەبووە.