شانەی راگەیاندنی ئەمنی: موشەكێك لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كەوتۆتە خوارەوە

(0) / جهان


May 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، رایگەیاند، ئەمشەو موشەكێك لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كەوتۆتە خوارەوەو موشەكێكی دیكەش بەر لە كەوتنەخوارەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە ئاسمان تێكشكێنراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، كەمێك لەمەوبەر لە بەیاننامەیەكدا وتی، موشەكێكی جۆری كاتیۆشا لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتۆتە خوارەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، هێزە ئەمنییەكان توانیویانە موشەكێكی دیكە لە ئاسمان تێكبشكێنن بەرلەوەی ئەویش لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا بكەوێتە خوارەوە.
بەپێی بەیاننامەكە، ئەو موشەكەی كەوتۆتە خوارەوە زیان لێ نەكەوتۆتەوە.