رێکخستنەوەی هێزەکان تەوەری سەرەکی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە
(0)
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و جەبار یاوەر بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و شاندی یاوەری، لە کۆبوونەوەیەکدا كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌تەكە و چۆنیەتیی چارەسەركردنیان تاوتوێكرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به هاوكاریی و پشتگیریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هەروەها كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان تاوتوێكردووە.
ڕاشیگەیاند: هەورەها گفتۆگۆ کرا لەسەر هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و هێزه فیدراڵییه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لیژنه‌كه زیادبكرێن و پێویستییه به‌په‌له پێداویستییەکانی كانی پێشمه‌رگه له هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش دابینبكرێن.
تێبينيێك بنێرە: