پنتاگۆن: هیچ سەربازێکمان لە بەلەد نییە/ ناردنی هێزی هاوبەش بۆ ناوچە جێناکۆکەکان پرسێکی عێراقییە

(0) / جهان


May 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لەسەر هێرشە موشەکییەکانی ئەمشەوی بنکەی ئاسمانی بەلەد هاتە دەنگ و وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەغداد بەرپرسە لەوەی دەستنیشانی بکات کێ بەرپرسە لەو هێرشانە، ڕاشیگەیاند: ناردنی هێزی هاوبەش بۆ ناوچە جێناکۆکەکان پرسێکی عێراقییە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە سکای نیوز، پنتاگۆن دوای هێرشە موشەکییەکانی سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد لەبەغدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، هەرچەند هیچ سەربازێکیان لەو بنکەیە نیە، بەڵام پێویستە بەغدا دەستنیشانی بکات کێ بەرپرسە لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد.

پنتاگۆن راشیگەیاند: نە ئەوان نە هێزەکانی هاوپەیمانان هیچ سەربازێکیان لەبنکەی ئاسمانی بەلەد نیە، تەنها کۆمپانیایەکی ئەمریکی و چەند بەڵێندەرێکی لێیە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، ناردنی هێزی هاوبەش بۆ ناوچە جێناکۆکەکان پرسێکی عێراقییە و ئەوان لەئێستادا هیچی لەبارەوە ناڵێن.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه‌ 4 موشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كراوه‌.