ڕووسیا:دانووستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەوتنی بەرچاوی بووە

(0) / جهان


May 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا بە دەرخستی سەرسوڕمان لە هەندێک قسە کە باس لە هەڵوەشانەوەی دانووستانە بووژێنەرەکانی بەرجامیان کردبوو، ڕایگەیاند کە ئەم وتووێژانە بەرەو پێشکەوتن دەڕوات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میخائێل ئۆلیانۆف لە تووئییتێک دا نووسیویە:"بە سەرسوڕمانەوە بیروڕای هەندێک شرۆڤەکار دەخوێنمەوە کە باس لە ئەوەدەکەن وتووێژەکانی ڤییەنا سەبارەت بە بەرجام لە هەڵوەشانەوە دایە"ْ.
هەروەها وتی:" ئەمانە بیرۆکەگەلێکی پووچ وبێ بنەمای کەسانێکن کە دژی بە هێزکردنی ڕژێمێکن کە بەرنامە ناوەکییەکانی بە پێی مەرجەکانی "ئێن.پی.تی"بێت. لەڕاستیدا دانووستانەکان لە پێشکەوتن دان.