لە مانگی ڕەمەزاندا ٢١ کەس لە گەرمیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
(0)
لە ٢٠ ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا ٢١ هاوڵاتی لە گەرمیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ،بەپێ ی ئامارێکی تەندرووستی گەرمیان لەماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردووی مانگی ڕەمەزاندا، لەگەرمیان ٢١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە،
ڕونیشکراوەتەوە ، هەرلەوماوەیەشدا ٩٨٩ تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشان کراون.
لەئامارەکەدا دکتۆر سیروان محەمەد بەریوەبەری گشتی تەندرووستی گەرمیان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ،لە بیست ڕۆژی ڕەمەزاندا ٩١٩٥ پشکنین ئەنجامدراون،ڕێژەی تووشبوون لەگەرمیان بەپێ ی پشکنینەکان ئەگاتە لەسەدا ١٠،٧ی پشکنینەکان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: