كۆنفرانسێك لەپێناو راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی هەرێمی کوردستان بۆ بانە
(0)
به مه‌به‌ستی راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری بانه، كۆنفرانسێك ساز ده‌كرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، به مه‌به‌ستی بانگهێشت و راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی 4 پارێزگای هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌ی تایبه‌تی بانه، پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان، كۆنفرانسێكی یه‌ك رۆژه له‌م شاره به‌رێوه‌ده‌چێت.
جێگیری پاریزگاری كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری ئابووری و په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی "رێكخستنی هه‌له‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ خستنه‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان له كۆنفرانسێكی یه‌ك رۆژه‌ی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری بانه" دا گوتی: ده‌بێت له‌م كۆنفرانسه‌دا سود و هه‌له‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌م ناوچه‌یه‌دا به ته‌واوی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان به مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجیان رونبكرێته‌وه.
خالد جه‌عفه‌ری جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی شیاوبوونی جێبه‌جێ كردنی هه‌له‌كانی وه‌به‌رهێنان كرده‌وه و گوتی: له‌م كۆنفرانسه‌دا سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی هه‌له‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن پارێزگاوه وه‌ك به‌شێك له‌و هه‌لانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه، ده‌بێت ناونیشانی گشتی هه‌له‌كانی وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری بانه (به‌پێی زۆنه‌كان) بخرێته‌به‌رده‌ست وه‌به‌رهێنه‌ران و ئه‌وانیش تاوتوێ و پێشنیاره‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر دابین كردنی مێزی هاوبیری و هه‌ماهه‌نگی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا و وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر هه‌له‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڕه‌خسێندرێت.
جه‌عفه‌ری له كۆتایی دا رایگه‌یاند: كاری له‌پێشینه‌ی ئه‌م كۆنفرانسه، راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه بۆ وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری بانه و پاشان شوێنه‌كانی دیكه‌ی پارێزگا.
شایانی باسه، له‌م كۆنفرانسه‌دا 9 پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی گۆڕاوی كشتوكاڵی، 12 پڕۆژه‌ی پشه‌سازی و پتروكیمیایی و 15 پڕۆژه‌ی په‌سه‌ندكراوی ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاری وه‌به‌رهێنانی پارێزگا ئاماده‌ی خستنه‌ڕوون بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران.
تێبينيێك بنێرە: