ناردنی فڕۆکە پێشکەوتووەکانی بەریتانیا بۆ عێراق
(0)
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا باسی لە ناردنی فڕۆکەی ئێسکادارانی ٦۱۷ی هێزی ئاسمانی پاشایەتی ناسراو بە"دامپێستر" بە مە بەستی لەناو بردنی تیرۆرستانی داعش بۆ عێراق کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەناڵی ئێسکای نیوز بڵاوی کردوەتەوە، بڕیارە ژمارەیێک فڕۆکەی ڕادارشکێن یارمەتیدەری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی عێراق لە دژی هێزەکانی داعش بن.
جێی ئاماژەیە ئێسکادارانی ناسراوی٦۱۷ هێزی ئاسمانی بەریتانیا بە هۆی ئەو ڕۆڵە گرینگەی لە شەڕی دووهەمی جیهانی دا بینی ناوبانگی دەرکرد و ئێستاش بووەتە بەشێک لە هێرشە سەربازییەکانی هێزی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراقدا.
تێبينيێك بنێرە: