مینحەی مانگانەی بەردەوام بۆ ژمارەیەک زیندانی سیاسی خەرجکرا

(0) / جهان


May 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

مینحەی مانگانەی بەردەوام بۆ ژمارەیەک زیندانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان خەرجکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە فەرمانی  (عبداللـە حاجی محمود) وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پاش ووردبینی و پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بریاردرا بە بەردەوامبوون و خەرجکردنی مینحەی مانگانە وەک وەجبەی یەکەم بۆ (٦۳۹) زیندانی سیاسی کە ماوەی۱٠ ساڵی مینحەیان تەواوکردووە و هیچ و موچەیەکی تریان نییە.
هەروەها لیژنەکانی چاکسازی بەردەوام دەبن بۆ پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانی کراو و گیراوی تا ئەو کەسانەی شایستەن بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج بکرێت.

کامەران کەریم