هاوکاری زیاتر له ٥٠٠ ماڵی هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌ته‌کانی سیدسادق کرا
(0)
هاوکاری زیاتر له ٥٠٠ ماڵی هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌ته‌کانی سیدسادق کرا.
تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، له سه‌ر داخوازی دیاری رفیق قائمقامی قه‌زای سەیدسادق، ئه‌مڕۆ له هۆڵی ڕۆشنبیری سیدسادق، زیاتر له ٥٠٠ خێزانی هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌ت و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له ناو قه‌زای سەیدسادق هاوکاری کران و سه‌به‌ته‌ی خۆراکیان پێدرا.
ناوبراو وتیشی، به سوپاسه‌وه، هاوکارییه‌کان له لایه‌ن هه‌ردوو( ڕێکخراوی مانگی سوری عێراق/ سلێمانی) و ( وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق ) دابین کرا .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: