حكوومەتی عێراق بۆ ماوەی ١٠ رۆژ قەدەغەی گشتیی هاتوچۆی راگەیاند

(0) / جهان


May 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری سەپاندنی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ راگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە بەیاننامەی حكوومەتی فیدراڵیی عێراق، قەدەغەی هاتوچۆ کە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەگرێتەوە لە ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگەوە دەست پێدەكات و تا ٢٢ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هۆكاری ئەم بڕیارەی بۆ بڵاوبوونەوەی خێرای پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای بە ناو هاووڵاتییاندا گەڕاندووەتەوە، بەو ئامانجەی بتوانن لە ڕێگەی قەدەغەكردنی گشتیی هاتوچۆوە، ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستن لە پەتایەكە جێبەجێ بكەن.