داعش هێرش دەكاتە سەر كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك

(0)


May 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

درەنگانی شەوی رابردو، چەكدارانی داعش هێرشیانكردە پۆلیسی نەوت لە ناوچەی بای حەسەنی رۆژئاوای دوبز و بەوهۆیەوە پۆلیسێك كوژرا و سێ كەسی دیكەش برینداربون.
بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی راگەیاند ، درەنگانی شەوی رابردو چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر پۆلیسی نەوت، لە بای حەسەن لە رۆژئاوای دوبز، لەئەنجامی روبەڕوبونەوەی نێوان هەردولاش، پۆلیسێك كوژرا.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، روبەڕوبونەوەی توند لەنێوان هێزەكانی پۆلیسی نەوت و چەكدارانی داعش رویداوە، پاش گەیشتنی هێزێكی دیكەی ئەمنی لەشاری كەركوكەوە بۆ قەزای دوبز، چەكدارەكانی داعش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتون.
کامەران کەریم