دابهزینی نرخی دۆلار له ئابووری جیهان
(0)
له ماوەیکی ٩ مانگە، نرخی دۆلار گەیشتووەتە کەمترین ئاستی خۆی.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی فاینەنشناڵ تایمز: ئەم دابەزینە پاش ئەوە رووی داوە کە دۆلار لە مانگی مارسدا لە ئاستێکی باشدا بوو و پێیان وابوو کە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان دەتوانێت بێبێتە هۆی ئەوە کە بانکی ناوەندی ئەمریکای فیدڕاڵ ڕیزێرۆ سیاسەتی پێشتیوانی خوی کەم بکاتەوە تا بتوانن نڕخی دۆلار لە بەرانبەر دیکەی دراوەکان بەرزبکاتەوە.
بەڵام بە باوەری کارناسان، ئابووری جیهان بەرەو باش بوون دەڕوات و ئەوەندە لە ئابووری ئەمریکا جێ نەماوە. لە یەک مانگی ڕابڕدوو دۆلاری ئەمریکا لەسەدا ٢.٧ بەهای خۆی لە دەس داوە.
لەبەرانبەردا دیکە دراوەکان بەرز بووەتەوە و یۆڕۆ ٣ لە سەد بەرز بوونەوەی بەخۆوە بینیەوە.
تێبينيێك بنێرە: