لە شەڕی سعوودیا لە یەمەن ٣٣٧ هەواڵنێڕ کۆژراون
(0)
یەکێتی ڕۆژنامەوانانی یەمەن، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادی چاپەمەنیەکان لە جیهان، بەدەر کردنی بەیاننامەییک ڕایگەیاند: لە جەنگی داسەپاو لە لایەن هاوپەیمانەکانی سعوودیە بەسەر وڵاتی یەمەن، ٤٧ هەواڵنێڕی میدیایی و ٢٩٠ هەواڵنێڕی بەشی سەربازیی کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە: لەم بەیاننامەدا ئاماژە کراوە کە لەماوەی٦ مانگدا، ٤٧ هەواڵنێر بەهۆی بۆڕدمانی فڕۆکە جەنگیەکانی سعوودیا و ئەمریکا لە شوێنی کاریان کۆژراون.
بە گوێرەی ئەم بەیاننامەدا، لە سەرەتای دەسپێکردنی شەڕ تاکوو ئێستا، ٥٨٤ کردەوەی نامرڤانە دژ بە ڕۆژنامەوانان و هەواڵنێران لە یەمەن کراوە.
سعوودیا لە بواری ئازادی چاپەمەنیەکان و بیروڕا لە نیو وڵاتانی جیهان، پلەی ١٧٠هەیە و بە یەکێک لە ولاتانی مەترسیدار بو ڕۆژنامەوانان لەجیهان ناسراوە.
تێبينيێك بنێرە: