ئاسایشی یەکێتی گەیشتە زینی وەرتێ

(0) / جهان


May 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە زینی وەرتێ یەکێتی بازگەیەکی ئاسایشی جێگیرکردووە، سەرچاوەیەکیش ڕەوانەکردنی هێز بۆ زینی وەرتێ جگە لەئاسایشی یەکێتی ڕەتدەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شارپرێس بڵاوی کردەوە ئەو هێزەی ئاسایشی یەکێتی پێشتر لە خوارتری ناوچەکە بوون بەدیاریکراوی لە بەری سەرکەپکانی ئیدارەی راپەڕین، ئێستا هاتوونەتە خوارەوە و بازگەی ئاسایشیان داناوە.
زینی وەرتێ سنوورێکی جوگرافییە و  پێشتر لەنێوان پارتی و یەکێتی هەبووە، بەرزاییەکانی ئەو سنوورە ئەو دوو زۆنەی لەیەک جیا دەکردەوە کە پارتی و یەکێتی تیایدا دەسەڵاتداربوون، لەسەر داوای تورکیاش پارتی بۆ ڕێگریکردن لەجموجوڵی پەکەکە هێزی بۆ ناوچەکە نارد.