داعش هەمدیسان هێرشی کردە سەر کێڵگە نەوتی بای حەسەن
(0)
داعش هێرشی کردە سەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە کەرکووک و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشییان کردە سەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە قەزای دووبز، لە باکووری رۆژئاوای کەرکووک و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
چەکدارانی داعش لە ماوەی رابردوودا چەندین جارێک هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەی بای حەسەن، چەند جارێکیش بەهۆی هێرشەکانی داعش هەناردەکردنی نەوت لەو کێڵگەیە راگیراوە.
تێبينيێك بنێرە: