بەرهەم ساڵح: بەغداد  زیاتر لە جارێک میوانداری دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیا بووە

(0) / جهان


May 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژە وە دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و سعوودیا لە بەغداد، ڕایگەیاند عێراق پتر لە جارێک میواندارێتی ئەم دانووستانەی کردوە.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردەوە بەغدا و واشنتۆن خوازیاری جێگیربوونی هەمیشەیی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق نییەن.
هەواڵدەریی فەرمی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بەرهەم ساڵح کە ئەمڕۆ میوانی تایبەتی کۆبوونەوەی "ئەنستیتۆ بەیرووت"بووە جەختی  کردەوە عێراق بۆ گەڕانەوەی باروودۆخێکی ئاسایی سیاسی و ئابووری ڕێگایەکی درێژی لە بەردەم دایە .
هەروەها لە درێژەدا وتی: ناوچەکە گرژی زۆری تێدایە و هەوڵگەلێکی زۆریش بۆ چارەسەری ئەم گرژییانە لە ئارادایە و عێراقیش لە هەوڵدایە لایەنە دژبەرەکان لە دەوری یەک کۆ بکاتەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند عێراق وڵاتێکی لاواز نییە و لە نێو گرژی و ئاڵۆزییە ناوەکیەکاندا ون نابێت.هەروەها وتی زۆربەی خەڵکی عێراق خوازیاری ئەوەن بە هاوکاری هەموو دۆستان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا بۆ بوژاندنەوەی عێراقێکی سەربەخۆ و پێشکەوتوو هەوڵ بدەین.
بەرهەم ساڵح بە ئاماژە وە دانوستانەکانی ئەم دواییەی ئێران و سعوودیا لە بەغداد وتی، عێراق زیاتر لە جارێک میواندارێتی ئەم جۆرە دانووستانانەی کردووە.