سڵێمانی : فڕنی کولێرەی شەهرام دادەخرێت
(0)
بەهۆی بەکارهێنانی رۆنی ماوە بەسەرچو، قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی کولێرەی شەهرام لە بازاڕی دارەسوتاوەکە لە سلێمانی دادەخات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە. ڕاگەیاندنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد ، بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی ئەو خاردەمەنیانەی ماوەیان بەسەردەچێت، پێکهاتەیان دەگۆڕێت بۆ مادەی زیان بەخش و زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
هێمای بەوەشکرد ، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی فڕنی کولێرەی شەهرام دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
باسی لەوەشکرد ، قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان پەیوەندی بە ژماره مۆبایلی (07708677777)ـهوه بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: