عه‌مید سه‌رحه‌د قادر لەبارەی یەكێتی بوونییەوە روونكردنەوە دەدات
(0)
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ،عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك لەسەر پشكی پارتی، په‌یامێكی له‌باره‌ی چونه ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه و رایدەگەیەنێت "یه‌كێتی بون نه‌عه‌یبه ! نه‌به‌دزییه‌وه ده‌بێت، یه‌كێتی له‌ساڵی 1976ه‌وه ده‌وری كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌بوه، له‌ساحه‌كه‌دا نیوه‌ی كوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌یه، خاوه‌نی ده‌یان شه‌هیده له‌مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، سه‌دان شه‌هیدی هه‌یه له به‌رپرسی هه‌رێم و سه‌رتیپ و لیوا و به‌هه‌زار شه‌هیدیشی له پێشمه‌رگه هه‌یه.
روونیشی دەكاتەوە ، له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئه‌مڕۆ له ماڵی خۆم دانیشتوم په‌یوه‌ندی حزبیم به‌هیچ حزبێكه‌وه نیه، له‌وكاته‌شه‌وه ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕوم بونه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به‌داخه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كێتی محاوه‌له‌ی كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانم، پارتی نه‌یكردوه كه له‌سه‌ر ڕیفراندۆم من توشی ئه‌و كێشانه بوم، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر غائیب بون و به‌جێهێشتنی كه‌ركوك .
هاوكات رەخنەی ئەوەشدەگرێت ،چه‌ندجار وه‌زیری ناوخۆی و سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد، ده‌توانرا كێشه‌ی من و ئه‌و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی تریش چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام نه‌ك چاره‌سه‌ریان نه‌كرد بگره ئاڵۆزتریان كرد .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: