بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات

(0) / جهان


May 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاشکرایکرد ،  بەهۆی زۆری ساختەکاری و دەستێوەردانی پرۆسەکە بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق ناکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦ی ئایاری۲۰۲۱ مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕای بزووتنەوەی ئیسلامیی لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق خستەڕوو و رایگەیاند، بەهۆی زۆری ساختە کردن و دەستێوەردان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە بڕیاریاندا بەشداری هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق ناکەن.

ویشی ،ئەخلاقی ئیسلامیمان رێگەمان پێنادات وەک هەندێ لایەنی تر دەچن هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنی دەسەڵات دەکەن کە تا دوێنێ بەهۆی گەندەڵییەوە رەخنەیان لێدەگرتن.

داواشی لەلایەن گرانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کرد، بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن و شەرعیەت نەدەنە پرۆسەیەکی گوماناوی و ساختەوە .

سەبارەت بە بەدیلی ئەوان بۆ پرۆسەی سیاسیی لە داهاتوودا رابەری گشتی بزووتنەوە ئاماژەی بەوەشکرد ، لەمەو دوا لە رێگەی پەروەردو بانگەوازو پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانەوە کادیری پێشکەوتوو پێدەگەیەنن و ئۆرگانەکانی حزب گەشە پێدەدەن.

 

کامەران کەریم