داخوازی ئەورووپا لە ئیسراییل: شاروچکە سازی ڕابگرن

(0)


May 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەورووپا داوای لە ئیسراییل کرد شارۆچکە سازی لە زەوییە داگیرکراوەکاندا  ڕابگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئێسپانیا، ئیتاڵیا و بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەمە لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە ئیسراییل کرد شارۆچکە سازی لە زەوییەکانی قەراخی ڕۆژئاوای ڕووباری ئەردەن ڕابگرێت.

ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکا بڵاو دەبێتەوە کە ئاڵۆزی بەرفراوانەکانی  ئەم دواییەی نێوان فەلەستینییەکان و ئەرتۆدۆکسیە توندئاژۆ یەهوودییەکان لەڕۆژهەڵاتی "بیت المقدس"دا لە کاتی بەڕێوەبردنی دانیشتنی دادگایەک سەبارەت بە خاوەندارێتی ماڵەکانی ناوچە عەرەب نشینەکەی شێخ جەڕاح پەرەی سەندووە.