كونسوڵخانەی ئەمەریكا و ئەڵمانیا لە بڕیاری سزادانی گیراوانی بادینان تۆمەتبار دەكرێن

(0) / جهان


May 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەدەقی بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم، تۆمەتی وەرگرتنی پارە لەئەمریكاو ئەڵمانیا بۆ ئەنجامدانی كاری گێرەشوێنی بەسەرگیراوانی بادینان سەپێندراوە

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،دەقی نوسراوی دادگای پێداچونەوەی هەرێم بڵاوكرایەوە كە تیایدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری سزادانی گیراوانی بادینانی پەسەند كردوەو تۆمەتی كاری گێرەشێوێنی بەسەر گیراوانی بادیناندا سەپێندراوە كە گوایە بۆ ئەو مەبەستە پارەیان لەئەڵمانیاو ئەمریكا وەرگرتوەو تا ئێستاش قونسولخانەی ئەو دوو وڵاتە لەبەرامبەر ئەو تۆمەتانە بێدەنگن.

بەگوێرەی نووسراوەكە هەشت ڕۆژ بەر لەئێستا بڕیارەكە دەرچوە، بەڵام ڕاگەیاندنی دواخراوە.

هەر بەگوێرەی ناوەڕۆكی بڕیارەكە ئەو چالاك و ڕۆژنامەنوسانەی بادینان پارەیان لەكۆنسوڵخانەی ئەمریكاو ئەڵمانیا وەرگرتوە بۆ كردەوەی ئاژاوە گێڕی، تا ئێستا ئەڵمانیا و ئەمریكا هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو تۆمەتانە ڕانەگەیاندووە.