کونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا داوا ده‌کات نێچیرڤان بارزانى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌کاربهێنێت
(0)
کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى کوردستان، هه‌ڵوێستی له‌باره‌ى سزادانى رۆژنامه‌نوس و چالاکوانه ده‌ستگیرکراوه‌کانى بادینان راگه‌یاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند:" به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و بڕیاره‌ى له‌لایه‌ن دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه ده‌رچو دژ به پێنج له رۆژنامه‌نوسان و چالاکان، بڕیاره‌که قوڕسه ئیستیعاب بکرێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى رونى تێدا نییه که شایانى سزادانى تاوان بێت، بۆیه داوا له سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌کاربهێنێت و لێبوردنى گشتییان پێ ببه‌خشێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، "ئاڵوگۆڕى بیروڕاى ئازادانه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و چالاکان به‌شێکى له کاروبارى رۆژانه‌ى دیپلۆماسیی، هى کۆنسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیاش له هه‌ولێر، بڕیاره‌که‌ى ئه‌مڕۆى دادگا زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه و دژ به رۆحى دۆستایه‌تیى نزیک و هاوڕێیانه‌مانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان".
ده‌سته‌ى سزایى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم له‌بڕیارێکدا که 28ى نیسان به واژۆى عه‌بدوڵا عه‌لى ئه‌حمه‌د شرفانى سه‌رۆکى دادگاى پێداچونه‌وه ده‌رچوه باس له‌وه‌کراوه، به‌پێى یاساى ژماره 21ى ساڵى 2003 برگه‌کانى 47، 48 و 49 بڕیارى دادگا بۆ شه‌ش ساڵ زیندانیکردنى (شێروان شێروانی، ئه‌یاد که‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) بڕیارێکى دروسته و له‌گه‌ڵ یاسادا گونجاوه.
تێبينيێك بنێرە: